هێزێكی ئەمریكا لە عیراقەوە چونە ناو خاكی سوریاوە

28/11/2021 عێراق

هێزەكانی ئەمریكا بە ژمارەیەكی زۆری بارهەڵگرەوە لە عیراقەوە گەیشونەتە ناو خاكی سوریا.
ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی ئەمریكا بە 100 بارهەڵگرەوە كە كەلوپەلی لۆجستیان هەڵگرتوە لە خاكی عیراق و لە دەروازەی وەلیدی نا فەرمییەوە چونەتە ناو خاكی سوریا.
ئاژانسەكە راشیگەیاندوە، هێزەكانی ئەمریكا ئەو كەلوپەلە سەربازیانە بۆ پشتیوانی هێزەكانیان دەبەن كە لەبنكەیەكی سەربازین لە دەوروبەری حەسەكە لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا.
لەبارەی رودەكاری كاروانە سەربازییەكەوە بڵاوكراوتەوە كە هێزەكانی ئەمریكا بە دوو كاروان چونەتە ناو خاكی سوریاوە، یەكەمیان 60 بارهەڵگربوەو دوای دوو كاتژمێریش 40 بارهەڵگری تر كە چەندین زرێپۆش پاسەوانیان كردوە چونەتە ناو خاكی سوریا بە ئاڕاستەی  وێستگەی سوێدیە لەشاری رمێلان بەڕێكەوتون كە نزیكەی 68 كیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی شاری قامیشلۆوە دورە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group