عیراق.. بڕیاری نوێ لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین دەركرا

30/11/2021 عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق رەزامەندی نیشاندا بۆ بەكارهێنانی ژەمێكی تری ڤاكسین بۆ چەند كەسێكی كۆمەڵگە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی دواگۆڕانكارییەكانی رەوشی پەتای جیهانیی بەتایبەت كۆرۆناو لەپێناو زیادكردنی بەرگری و ئەوانەی ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتوە تا روبەڕوی گۆڕانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە، بڕیاریانداوە كە ژمێكی تری زیادەی ڤاكسین بدرێت لەو كەسانەی نەخۆشی كەموكوڕی بەرگری و نەخۆشی درێژخایەن و ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەن، هەروەها كارمەندانی دامەزراوە تەندروستییەكان، ئەوەش لەماوەیەكدا كەمتر نەبێت لە 6 مانگ لە وەرگرتنی ژمی دووەمی ڤاكسین.
لەبەشێكی تری بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتوە، دەكرێت ئەو ژەمە زیادەیە لەهەر جۆرە پێكوتەیەك بێت كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندی كردوەو لە عیراق بەكاردەهێنرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو جۆرەی كە پێشتر لە هەردوو جۆرەكەدا وەرگیراون، هەروەها ئەوانەی ژەمی یەكەمیان لە ڤاكسینی جۆری ئەسترازینكا وەرگرتوە دەتوانن ژەمی دووەم لە ڤاكسینی جۆری ڤایزەر یاخود بایۆنتیك وەرگرن بەپێی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی.

 



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group