بەهۆی ڤینیسیۆسەوە ریاڵ مەدرید نیگەرانە

09/12/2021 وەرزش

نەوا-
بەهۆی بەردەوامی لێدانە توندەكان لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی لاوی یانەی ریاڵا مەدرید ئیدارەی یانەكە نیگەرانە لەوەی تووشی پێكان ببێت.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا بڵاویانكردووەتەوە، لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا زۆرترین فاوڵ لەسەر ڤینیسیۆسی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار كراوە كە 39 سەرپێچییە.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش ئیدارەی یانەكەی نیگەران كردووە و ترسی ئەوەیان هەیە تووشی پێكان ببێت، چونكە یاریزانە بەڕازیلییەكە یاری زۆر بە تۆپەوە دەكات و یاریزانانی بەرگریش جگە لە ئازاردانی رێگەی تریان نییە بۆ وەستانی.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی "ئەتلەتیك"ی بەریتانی ئاشكرای كردووە، رۆدیگێری یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی چێلسی ئینگلیزی دەیەوێت وەرزی داهاتوو بەبێ‌ بەرامبەر رووبكاتە یانەی ریاڵ مەدرید و پێشی وایە خەونەكەی بەدیدێت.
ئەوەش هاتووە، ئەو یاریزانە پێی وایە دەستكەوتی زۆری لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە هەبووە و ئێستا كاتی ئەوەیە لە یانەی ریاڵ مەدرید ناوبانگ و پارە بەدەستبهێنێت، چونكە ریاڵ مەدرید لەرووی ریكلام و بەبازاڕكردنەوە یاریزانەكە دەكات ئەستێرەیەكی جیهانی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group