لێكۆڵینەوەیەك: دانیشتوانی جیهان بەرەو كەمبوونەوە دەچێت

11/12/2021 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ لە چەند دەیەی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوانی جیهان بەرەو كەمبوونەوە دەچن، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بە ساڵاچوون و دابەزینی رێژەی خستنەوەی منداڵ.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە لە گۆڤاری "لانسێت"ی پزیشكی بڵاوكراوەتەوە، دانیشتوانی جیهان لە ئێستادا 7 ملیار و 800 ملیۆن كەسە، لە ساڵی 2064دا دەگاتە لوتكە كە 9 ملیۆن و 700 هەزار كەس دەبێت.
رونیشكراوەتەوە، دوای ئەوە دانیشتوانی جیهان دەست بە پاشەكشە دەكات و لە ساڵی 2100دا دێتە خوارەوە بۆ 8 ملیار و 790 ملیۆن كەس، ئەوەش واتا دوای 79 ساڵی دیكە، دانیشتوانی 23 وڵات جیهان دەست بە پاشەكشە دەكەن، ئەوەش بەهۆی بەساڵاچوون و كەمبوونەوەی نەوەخستنەوە.
سەبارەت بەو دەوڵەتانەش هاتووە، ژاپۆن، تایلاند، ئیتاڵیا، پرتوگال و كۆریای باشور بەشێكن لەو دەوڵەتانە، واتای ئەوەیە دەوڵەتە پێشكەوتووەكان كاریگەری كەمبوونەوەی دانیشتوانیان زیاتر بەسەرەوە دەبێت، تەنانەت چین كە زۆرترین دانیشتوانی جیهانی هەیە ژمارەی نیشتوانی لە یەك ملیار و 400 ملیۆنەوە كەمدەكات بۆ 732 ملیۆن كەس.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group