یوتیوبەرێك نهێنیەكی ئاشكرا كرد كە 21 ساڵە پۆلیس بۆی نەكراوە

12/12/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
یوتیوبەرێك لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نهێنی ونبوونی دوو كچی گەنجی ئاشكرا كرد، كە 21 ساڵ پێش ئێستا بێسەروشوێن بوون و پۆلیس نەیتوانیوە چارەنوسیان ئاشكرا بكات.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لەساڵی 2000 دوو كچی گەنج بەناوەكانی "جێرمی بوكتیل 17 ساڵ و "ئێرین فۆستەر 18 ساڵ" بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە لە ولایەتی تینیسی دیار نەماون و ماوەی 21 ساڵە پۆلیس نەیتوانیوە چارەنوسیان دیاری بكات. 
ئەوەش هاتووە، لە مانگی 11ی ئەمساڵدا "جێرمی بۆ سیادز" یوتیوبەری دیاری تەمەن 42 ساڵ كە شارەزای بواری گەڕان لەناو ئاودایە بەدوای شتە ونبووەكان، لەگەڵ تیمەكەیدا پرۆسەیەكی گەڕانیان بەدوای ئەو دوو كچەدا دەستپێكرد و توانییان ئۆتۆمبێلەكەیان لەناو رووبارێكدا بدۆزنەوە.
بەپێی زانیاریەكان، یوتیوبەرەكە ئۆتۆمبێلەكەی لە رێگەی تەكنەلۆژیاوە دۆزیوەتەوە و دواتر تیمێك نێردراوە بۆ هێنانە دەرەوەی، دوو تەرم لەناویدان و بۆ دوو كچەكە دەگەڕێنەوە.
لای خۆیەوە باوكی جێرمی ئاماژەی بەوەداوە، هیواخوازبوون كچەكان لە شوێنك لە ژیاندا مابن، هێزەكانی پۆلیسیش دانیان ناوە بەوەدا كە چەندین ساڵە لە شوێنی هەڵەدا بۆ ئەو كچە گەنجانە گەڕاون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group