كۆرۆنا گەیشتە نێو یاریزانانی بەرشەلۆنەش

28/12/2021 وەرزش

نەوا-
ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە نێو یاریزانانی بەرشەلۆنە و هەردوو یاریزانی یانەكە "كلیمێنت لێنگلێت" و "دانی ئەلڤێس" تووش بوون و بەهۆی ئەوەوە لە راهێنانەكاندا بەشدارییان نەكردووە.
بەپێی راپۆرتی میدیا ئیسپانییەكان، دوای پشوویەكی كورت بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەستیان كردووەتە بە راهێنانەكانیان.
ئەوەش هاتووە، بەڵام لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە هەریەكە لە " كلیمێنت لێنگلێت " و "دانی ئەلڤێس" تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. 
جەخت لەوەش كراوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە لە راهێنانەكاندا بەشدارییان نەكردووە و لە یاری یانەكەیان بەرامبەر یانەی مایۆركاش كە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت بەشداری ناكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group