زانایان: ئۆمیكرۆن چاكە لەگەڵ جیهاندا دەكات

29/12/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایان پێیان وایە، نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا لەوانەیە ببێتە هۆی كۆتایی هێنان بە نەوەی دەلتا و لە داهاتوودا ڤایرۆسی كۆرۆنا لاوازتر بكات، بەوەش چاكەیەك لەگەڵ جیهاندا دەكات.
بەپێی توێژنەوەیەكی زانایان كە لە باشوری ئەفریقا ئەنجامیانداوە و رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، نەوەی ئۆمیكرۆن نیشانەكانی سوكترن و رێژەیەكی زۆر كەم توشبوو پێویستیان بە نەخۆشخانەیە، بە پێچەوانەی نەوەی دەلتاوە.
رونیشكراوەتەوە، لە ماوەیەكی كەمدا ئۆمیكرۆن دەبێتە نەوەی باڵادەست لە جیهاندا، بەوەش ژمارەی ئەو توشبووانەی كۆرۆنا پێویستیان بە نەخۆشنانەیە زۆر كەم دەبنەوە.
لای خۆشیەوە "ئەلێكس سیگال" توێژەر لە زانستی ڤایرۆسەكان وتویەتی، ئەگەری هەیە ئۆمیكرۆن كۆتایی بە دەلتا بهێنێت، بەوەش لە شەڕی دژی كۆرۆنا چاكەیەك لەگەڵ جیهاندا دەكات.
بەپێی هەمان توێژینەوە، تەنانەت ئەو بەرگرییەی بەهۆی توشبوون بە ئۆمیكرۆنەوە دروست دەبێت دژە تەن دژی نەوەی دەلتا دروست دەكات، ئەو زانایە دەشڵێت"، ئێمەش بەدوای شتێكدا دەگەڕێین بتوانین بە ئاسانی لەگەڵیدا بژین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group