دوانەیەك لە دوو ساڵی جیاوازدا لە دایك دەبن

03/01/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە روداوێكی دەگمەندا لە ولایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا دوانەیەك لە دوو ساڵی جیاوازدا و یەكیان لە كۆتایی ساڵی 2021 و ئەوی تریان دوای 15 خولەك و لە سەرەتای ساڵی 2022 لەدایك بوون.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە، شەوی سەری ساڵ دوانەیەك لە ولایەتی كالیفۆرنیا لە دایك بوون و هەریەكەیان لە ساڵێكی جیاوازدا بووە.
رونیشكراوەتەوە، لە ناوەڕاستی شەوی سەری ساڵی زایینی و لە كۆتاییەكانی ساڵی 2021 و لە كاتژمێر 11 و 45 خولەكی شەودا فاتیمە مادریگال كوڕێكی بووە كە ناوی ناوە "ئەلفرێدۆ ئەنتۆنیۆ تروجیلۆ"، دوای 15 خولەك و لە سەرەتای ساڵی 2022 كچەكەشی بووە كە ناوی ناوە "ئیلین یۆلاندا تروجیلۆ".
لای خۆیەوە فاتیمەی دایكی منداڵەكان وتویەتی، منداڵەكانی هەرچەند دوانەن بەڵام یادی لە دایكبوونی جیاوازیان هەیە، لای خۆشیەوە دكتۆرە ئانا ئیبریل ئاریاس پزیشكی خێزانەكە كە لە نەخۆشخانەی نیویۆركە وتویەتی، ئەم لەدایكبوونە یەكێكە لەو رووداوانەی هەرگیز لەبیری ناچێتەوە.

                

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group