سەدر: رێگە بە كەس نادەین هەڕەشە لە هاوبەشەكانمان بكات

12/01/2022 عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، رێگە بە هیچ كەسێك نادەن هەڕەشە لە رەوتی سەدر و هاوبەشەكانیان بكات، بەردەوامیش دەبن لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێكدا باسی لەوە كردووە، رەوتەكەی پێداگرە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دەرگاشی كراوەیە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی بۆچونی بەرامبەریان باشە.
لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە، لە روویەكی ترەوە رێگە بەهیچ كەسێك نادەن هەڕەشە لە هاوبەشەكانیان یاخود ئاشتی كۆمەڵایەتی بكات هەر كەسێك بێت، حكومەتی داهاتوو حكومەتی یاسا دەبێت و تێیدا رێگە بە سەرپێچی نادرێت، هەر كەسێك بێت و هەرچییەك بێت.
موقتەدا سەدر جەختی لەوەش كردووەتەوە، رێگە بە گەڕانەوە بۆ شەڕی تاییفی نادرێت و یاسا فەرمانڕەوا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group