دەوڵەتی یاسا: كورد و سونە گرەو لەسەر ناكۆكیەكانی نێو ماڵی شیعە دەكەن

12/01/2022 عێراق

نەوا-
محەمەد سەیهود پەرلەمانتاری ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا پێی وایە، دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان راستی گرەوی كورد و سونەی لەسەر قوڵبونەوەی ناكۆكیەكانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر ئاشكرا كرد.
سەیهود لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، لە سەرەتای دەست پێكردنی پرۆسەی سیاسی لە عیراقی نوێدا، ناوماڵی شیعی وەك و یەك پێكهاتە مامەڵەی لەگەڵ كورد و سونە كردووە، ئەوەش سەرەڕای ناكۆكیەكانی ناو هەر یەكێك لە پێكهاتەكان، سەركەوتووش بووە لە نزیك كردنەوەی بۆچونە جیاوازەكانی نێوان پێكهاتەكان، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی عیراق.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ماوەی دواییدا كورد و سونە كاریان لەسەر قوڵبونەوەی ناكۆكیەكانی نێوان دوو هێزە سەرەكییەكەی ناو ماڵی شیعە كرد، تاوەكو ئێستا ناوماڵی شیعە گرەو لەسەر كەسە داناكانی شیعە دەكات، تاوەكو تەنگژەی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر تێپەڕێنێت و بەیەكەوە حكومەتی داهاتوو پێكبهێنن.
ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان كە تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێردرا، راستی گرەوی كورد و سونەی لەسەر قوڵبونەوەی ناكۆكیەكانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر ئاشكرا كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group