پەرلەمانتارێكی كوردستان: خەڵك لەناو قەیرانی ئێوەدا نقوم دەبێت

13/01/2022

پەرلەمانتارێكی كوردستان وەڵامی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەداتەوەو رایدەگەیەنێت، كۆبونەوەی ئاو و لافاو دەرەنجامی هەردوكیان نقومبونە.
دوایئەوەی لە پرێس كۆنفرانسێكدا پارێزگاری هەولێر راگەیاند، ئەوەی لە هەولێر رویداوە لافاو نەبوە، بەڵكو كۆبونەوەی ئاو بوە لەچەند گەڕەكێك و هیچ زیانێكی گیانیشی نەبوە، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەبێ ناوهێنان و ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئومێد خۆشناوەی داوەتەوەو رایگەیاندوە، كۆبونەوەی ئاو بێت یاخود لافاو  هەردووكیان نقومبونە،  داهێنانی زمانەوانی هیچ لە زیانەكان كەمناكاتەوە، وەكو لێبڕینی موچەكە وایە دەیانگوت لێبڕین نیە پاشەكەوتە، هەركامیان بێت خەڵك لەناو قەیرانەكانی ئێوەدا نقوم دەبێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group