هێرشێك بۆ سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد شكستی پێهێنرا

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای كرد، هێرشێك لە رێگەی 3 درۆنەوە بۆ سەر بنكەی ئاسمانی "بەلەد" لە پارێزگای سەڵاحەدین شكستی پێهێنراوە.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، هەوڵی بە ئامانج گرتنی بنكەی ئاسمانی "بەلەد" لە پارێزگای سەڵاحەدین دراوە، ئەویش لە رێژەی 3 درۆنەوە.
ئەوەش هاتووە، دوای ئەوەی درۆنەكان لە بنكەكە نزیك بوونەتەوە لەلایەن تاوەرەكانی پاسەوانییەوە بینراون و تەقەیان لێكراوە، دواتریش درۆنەكان پاشەكشەیان پێكراوە.
لە سەرەتای ساڵی نوێوە هێرشەكان لە رێگەی درۆن و موشەكەوە بۆ سەر بنكە سەربازییەكان و بارەگا دبلۆماسیەكان و تەنانەت حزبییەكانیش زیادیان كردووە، گروپە میلیشیاكانی سەربە ئێرانیش بەو هێرشانە تۆمەتبار دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group