مباپێ‌ ریاڵییە و چەند رۆژی داهاتوو گرێبەست واژۆ دەكات

12/03/2022 وەرزش

نەوا-
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە، لە چەند رۆژی داهاتوو كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات، گرێبەست لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید واژۆ دەكات.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا ریاڵ مەدرید و كیلیان مباپێ‌ گرێبەست واژۆ دەكەن.
رونیشكراوەتەوە، گفتوگۆی نێوان هەردولا چڕ بووەتەوە و پێش هاتنی هەینی داهاتوو گرێبەستەكە واژۆ دەكرێت، بەڵام وەك رێزێك بۆ یانەی پاریس سانجێرمان و یاریزانە فەرەنسییەكە، تاوەكو كۆتایی وەرز راناگەیەندرێت.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەكە، مباپێ‌ لە گرێبەستەكەی بڕی 60 تاوەكو 80 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت، هەروەها موچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group