ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 ملیار دینار بۆ ئاوی سلێمانی خەرج كراوە

11/05/2022

نەوا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، خەرجی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ ساڵی 2021 لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار جەرخ كراوە.
وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رێگەی 11 فەرمانگە و سێ پرۆژەی ستراتیژی و 51 بیری ئاوەوە، رۆژانە نزیكەی 247 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاوبەشانی ئاو لە سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت.
باس لەوەش كراوە، لەسنوری پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 180 هەزار هاوبەشی ئاو سودمەند دەبن و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 34 هەزار هاوبەش پێوەری ئاویان نەبەستوە و 145 هەزار و 939 هاوبەشیش پێوەریان بەستووە.
وەزارەتی شارەوانی رونیشیكردووەتەوە، خەرجی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ ساڵی 2021 لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی زیاتر بووە لە 12 ملیار و 555 ملیۆن دینار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group