بەهۆی شەڕە تەقەوە 6 كەس لە كافتریایەكی سلێمانی دەستگیر كران

14/05/2022

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەهۆی ئەوەی لە كافتریایەك بووە بە شەڕیان و تەقەیان كردووە، 6 كەس لەلایەن هێزەكانیان دەستگیر كراون.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی لەناو كافتریایەكدا دەبێتە شەڕ و دەنگی تەقە دەبیسترێت مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی بەختیاری گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
ئەوەش هاتووە، سەرئەنجام تونرا 6 تۆمەتبار دەستگیر بكرێت لەگەڵ 4 ئۆتومبێلدا كە بەتۆمەتباران بووە، دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكدا لەجۆری دەمانچە.
بەپێی زانیاریەكانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتباران لەدایكبووی ساڵانی 1991 و 1996 و 1998 و 1989ن بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group