باڵیۆزی توركیا لە عیراق: رابردومان یەكبوەو داهاتوشمان یەك دەبێت

14/05/2022 عێراق

باڵیۆزی توركیا لە بەغدا رایگەیاند، ئەوان هێندەی توركیا گرنگی بە گەشەسەندنی عیراق دەدەن.
لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی شاندی بازرگانی هاوبەشی عیراق و توركیا لە پارێزگای ئەنبار عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی توركیا لە عیراق رایگەیاند، ئەنبار بۆ ئێمەش گرنگە شارێكی نمونەییە كە توانی بەرامبەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەسەر پێی خۆی بوەستێت، خەڵكی ئەنبار دوای ئەو وێرانكارییەی كە لەلایەن داعشەوە هاتە ئاراوە چیرۆكێكی سەركەوتنی گرنگ و نمونەییان بۆ گەلی عیراق نوسیەوە.
گونەی ئاشكرایكرد كە لەگەڵ ژمارەیەك لە گەورە بازرگانان بەشداریكردوە لە پڕۆژەكانی گەشەپێدان و نوێنەری كۆمپانیا بەناوبانگەكانی توركیا لە بوارە جیاجیاكاندا، جەختیشی كردۆتەوە كە كۆمپانیا توركییەكان رۆڵی سەرەكی سەركەوتنی گەورەی گەشەپێدانن لە بەغداو بەمنزیكانە قوتابخانە دەكەنەوەو وتیشی: ئێمە بەقەد گەشەسەندنی توركیا گرنگی بە گەشەسەندنی عیراق دەدەین. رابردومان یەكبوەو داهاتوشمان یەك دەبێت.
بڕیاریشە باڵیۆزی توركیا لە عیراق سەنتەری داواكردنی ڤیزای وڵاتەكەی لە ئەنبار بكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group