زانایان: ساڵانە 9 میلۆن كەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن

18/05/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
تیمێكی زانایان بڵاویان كردووەتەوە، پیسبوونی هەوا لە شوێنی كراوەدا و ژەهراویبوون بە كاربۆن ساڵانە 9 ملیۆن كەس لە جیهاندا دەكوژێت.
ئەو تیمەی زانایان لە توێژینەوەیەكدا باسیان لەوە كردووە، بەگوێرەی داتاكانی رێژەی مردن و ئاستی پیسبوون، پیسبوونی هەوا بەهۆی پیشەسازی و گەشەی شارستانی 7%ی رێژەی مردنی بە پیسبوونی ژینگە زیاد كردووە، ئەوەش لە ساڵانی 2015 بۆ 2019.
لای خۆیەوە ریچارد فۆلەر بەشداربووی توێژینەوەكە و سەرۆكی زانكۆی "پیور ئێرس"ی جیهانی وتویەتی، بەهۆی گۆڕانكاری ژینگەیی و نەخۆشییەكانی مەلاریا و ئایدزەوە تەركیزمان زۆر لەسەر پیسبوونی ژینگە نییە.
بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی توێژینەوەكە، ساڵانە 9 ملیۆن كەس بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها ساڵانە زیانی 4 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار لە ئابوریی جیهان دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group