تای خوێنبەربون لە بەغدا بڵاوبۆوە

21/05/2022 عێراق

لە شاری بەغدا لە هەردوو بەری كەرخ و رەسافە نەخۆشی تای خوێنبەربون بڵاوبۆتەوەو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمار كرا.
محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغدا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: لە بەری رەسافە دوو حاڵەت و لە كەرخیش سێ حاڵەتی پەتای تای خوێنبەربون تۆمار كراون و یەك هاووڵاتیش بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
راشیگەیاندوە، تۆماركردنی ئەم حاڵەتانە وادەكات كە پەلەبكرێت لە پاراستنی هاووڵاتیان و بنبڕكردنی پەتاكە، تائێستاش توشبوەكان لەسەر ئاستی تاكە كەسن و نەبۆتە پەتای بەربڵاو لەناو هاووڵاتیاندا، هەندێك لە توشبوەكانیش چارەسەر كراون و چاكبونەتەوە.
پارێزگاری بەغدا راشیگەیاندوە، ناوچەیەكی دیاریكراومان لەناو پارێزگاكەدا نییە كە دەستنیشان بكرێت نەخۆشییەكەی تیادا بڵاوبوبێتەوە، بۆیە لەو روەوە رێوشوێنی پێویستمان گرۆتۆتەبەر بۆ پاراستنی هاووڵاتیان داواشمان لە وەزارەتەكان كردوە رۆڵیان هەبێت لە هاوكاریكردن و بە تەندروستی مامەڵە لەگەڵ ئەم نەخۆشیەدا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group