نرخی نەوت بەرزبوویەوە

25/05/2022 جیهان

نەوا-
نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە نزیكەی 115 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی داتاكان لە بازاڕەكانی مامەڵەكردن بە نەوتی خاوەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی دەستپێكردنی وەرزی پشووەكان لە ئەمریكا و هەروەها ترس لە رێكەوتنی وڵاتانی ئەوروپا بۆ قەدەغەكردنی كڕینی نەوتی روسیا.
بەپێی داتاكان، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 114 دۆلار و 40 سەنتە و یەك بەرمیل خاوی تەكساسی ئەمریكی بە 110 دۆلار و 60 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها خاوی ئۆپێك بەرزترینە و یەك بەرمیل بە 115 دۆلار و 95 سەنت دەفرۆشرێت.
دوای دەستپێكردنی پرۆسەی داگیركردنی ئۆكرانیا لەلایەن روسیاوە، نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوویەوە، ئەوەش بەهۆی سەپاندنی ژمارەیەكی زۆر سزا لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا بەسەر روسیادا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group