سوید لەسەر پەكەكە وەڵامی توركیا دەداتەوە

28/05/2022 جیهان

نەوا

ئان لیندا وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن كە بەشێك لە سیاسەتمەدارانی سوید نوێنەرایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دەكەن، بێبنەمان.

ئان لیندا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، هەندێك راپۆرتی نادروست باس لەوەدەكەن سیاسەتمەدارانی سوید لە گروپە دیموكراتییەكان نوێنەرایەتی پەكەكە دەكەن.
وەزیری دەرەوەی سوید جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەمانە تۆمەتی جددین كە هیچ بنەمایەكیان نییە، پەكەكەشی بە رێكخراوێكی تیرۆرستی ناوبردووە و نوسیویشیەتی "توندوتیژی و تیرۆر و توندڕەوی لە كۆمەڵگای دیموكراسی ئێمەدا جێگای نییە".
توركیا سوید و فینلەندا بە داڵدەدانی ئەندامانی پەكەكە تۆمەتبار دەكات و هەر بەهۆی ئەوەشەوە رێگرە لەبەردەم بوونیان بە ئەندامی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group