هەڵەیەك لەیاسای قەدەغەی ئاساییكردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەبێت

28/05/2022 عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵەیەك لەناو مادەیەكی یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەكات.
پاشئەوەی باسم خەشان كە پەرلەمانتارێكی سەربەخۆیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روبەڕوی رەخنە بۆوە بەوەی دەنگی بە مادەیەكی یاساكە نەداوە، لەوبارەیەوە هۆكاری دەنگنەدانەكەی ئاشكرا كردوەو رایگەیاندوە، لە بڕگەیەكی مادەی 4ی یاساكەدا كە دەنگی بۆ درا بەتەنها ئەو دەنگی پێنەداوە، چونكە ئەو بڕگەیە لابرا قەدەغەی گەشتی كردبوو بۆ ناو خاكی زایۆنیستی، بەڵام كاتێك گۆڕیان ئێستا رێگە دەدات بەمەبەستی گەشتی ئایینی بچیتە ناو خاكی داگیركراوەوە بە رەزامەندی وەزیری ناوخۆ.
راشیگەیاندوە، بڕگەكە وەزیری ناوخۆش پابەند دەكات بە دەربڕینی رەزامەندی گەشتكردن بە برایانی كریستیان بۆ سەردانیكردنی كڵێساكان و تەنها رەتیكردۆتەوە موسوڵمانان گەشت بۆ مزگەوتی ئەقسا بكەن كە پێدەچێت لە داهاتودا رێگە بدات و ئەوەش سەرەتای رێگەیەكە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی.
خەشان وتوشیەتی: سوپاس بۆ ئاهەنگ گێڕان بەپێدانی دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ بۆ نیشاندنی رەزامەندی بۆ خاكی داگیر كراو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group