خۆشەویستی شاكیرا و پیكێ بەرەو كۆتایی.. لەكاتی ناپاكیدا گرتوویەتی

02/06/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
چیرۆكی خۆشەویستی نێوان ئەستێرەی گۆرانیبێژی كۆڵۆمبی شاكیرا و ئەستێرەی تۆپی پێی ئیسپانی جیرارد پیكیە بەرەو كۆتایی دەچێت و بەپێی زانیاریەكان، شاكیرا لەكاتی ناپاكیدا پیكیەی گرتووە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، پەیوەندی نێوان شاكیرا و پیكیە كە لە دوای جامی جیهانی 2010ەوە میدیاكانی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كرد، بەرەو ساردبوونەوە دەچێت.
ئەوەش هاتووە، لەماوەی دواییدا ئەستێرە ئیسپانییەكە بە تەنها لە خانوویەكدا لە ناوچەی "كالی مۆنتانیر" دەژی و ئەو ماڵەی جێهێشتووە كە لەگەڵ شاكیرادا تێیدا بەیەكەوە دەژیان، هەروەها پیكیە لەگەڵ ریكی بۆینگی یاریزانی بەرشەلۆنە و چەند هاوڕێیەكی تری بەردەوام سەرقاڵی ئاهەنگگێڕانن و چەندین كچیان لەگەڵدایە.
لای خۆیەوە پێگەی "ئیل یرۆدیكۆ"ی ئیسپانی ئاشكرای كردووە، شاكیرا بە ناپاكی پیكیەی زانیوە و لەگەڵ ژنێكی تردا گرتوویەتی، هەروەها لە كۆتا گۆرانیشیدا بە ناوی Te Felicito باسی كردووە و تێیدا دەڵێت "هۆشدارییان پێدام بەڵام گوێمپێنەدا، زانیم كە تۆ بەشێكی هەڵەیت، پێم مەڵێ‌ داوای لێبوردن دەكەین، باش دەتناسم و دەزانم كە درۆ دەكەیت".
هەر بەپێی زانیاریەكانی پێگەكە، شاكیرا بڕیاریداوە لە پیكیە دوربكەوێتەوە، هەروەها هۆكارێكی تری توڕەبوونی ئەستێرە كۆڵۆمبییەكە ئاهەنگە بەردەوامەكانی پیكیەیە كە هەمیشە چەندین كچ ئامادەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group