سەركردەیەكی دیاری داعش دەستگیر كرا

16/06/2022 جیهان

نەوا-
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرای كرد، سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی داعشیان لە سوریا دەستگیر كردووە، كە شارەزای دروستكردنی تەقەمەنی بووە.
هاوپەیمانێتییەكە بڵاویكردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە باكوری سوریا سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی داعشیان دەستگیر كردووە.
ئەوەش هاتووە، ئەو سەركردەیەی داعش شارەزای بواری دروستكردنی تەقەمەنی بووە و یەكێك بووە لە سەركردە دیارەكانی ئەو رێكخراوە لە سوریا.
بەپێی بڵاوكراوەكە، لە پرۆسەكەدا هیچ زیانێك بە هاوڵاتیانی مەدەنی نەگەیشتووە، هەروەك هیچ زیانێكیش بەر هێزەكانی هاوپەیمانی نەگەیشتووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئۆپەراسیۆنەكە لە نزیك گوندی حمێرە كە چەند كیلۆمەترێك لە سنوری توركیا دوورە لە رێگەی دابەزینی ئاسمانی ئەنجامدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group