فڕۆكەیەكی ئێرانی پێش گەیشتن بەشوێنی دیاریكراو بەناچاری نیشتەوە

18/06/2022 جیهان

بەهۆی كێشەیەكەوە فڕۆكەیەكی ئێرانی پێش گەیشتنی بەشوێنی دیاریكراوی خۆی بە ناچاری لە پارێزگایەكی تری كۆماری ئیسلامی ئێران نیشتەوە.
راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانكردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی توركیا سوتەمەنی نەداتەوە فڕۆكەیەكی سەر بەكۆمپانیتی میعراج كە گەشتێكی هەبوە لە ئیستانبوڵی توركیاوە بۆ شاری تاران، بەناچاری بەهۆی نەبونی سوتەمەنیەوە لە شاری تەبرێز نیشتۆتەوە.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی گواستنەوەی توركیا بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئەركی یاساییان هەیە كە جێبەجێی بكەن ئەگەر كەمتەرخەمی بكەن دوچاری كێشە دەبنەوە، بەڵام وەزارەتەكەی توركیا رەتیكردۆتەوە نیشتنەوەی فڕۆكەكە بەهۆكاری پێنەدانی سوتەمنییەوە بوبێت.
وەزارەتی گواستنەوەی توركیان رونكردنەوەی لەوبارەیەوە نەداوە كە چ كێشەیەك هەبوەو بابەتەكە پەیوەندی بە پێنەدانی سوتەمەنییەوە هەبوە یاخود پەیوەندی بە گەمارۆ ئابورییەكانی ئەمریكاوە هەبوە لەسەر ئێران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group