سوپای بەریتانیا داوا لە سەربازانی دەكات ئامادەكاری بۆ جەنگی جیهانی سێیەم بكەن

19/06/2022 جیهان

نەوا
جەنراڵ پاتریك ساندەرز فەرماندەی نوێی سوپای بەریتانیا سەربازانی وڵاتەكەی ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، ئامادەبن بۆ روبەڕوبونەوەی روسیا لە جەنگی جیهانی سێیەمدا.
جەنراڵ پاتریك لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی بەریتانیا رایگەیاندووە، بەڵێن دەدەن كە بەشێوەیەك سوپا رێكبخەنەوە كە توانای بەزاندنی روسیای هەبێت، لەسەر سوپای بەریتانیا پێویستە ئامادەكاری بكات بۆ شەڕێكی تر لە ئەوروپا.
رونیشیكردووەتەوە، لە جەنگی جیهانی سێیەمدا دەبینە ئەو نەوەیەی كە ئامادەكاری دەكات بۆ شەڕێكی تر لە ئەوروپا، ئامانجی سەرەكییان پاراستنی بەریتانیایە ئەویش لە رێگەی ئامادەكاری بۆ بردنەوەی شەڕ.
ئەو جەنراڵە بەریتانیە پێشی وایە، شەڕی روسیا و ئۆكرانیا بنچینەی ئاسایشی جیهانی لەرزاند، پێشتریش هەمان جەنراڵ باسی لەوە كردبوو كە لە دەستپێكردنی شەڕی ئۆكرانیاوە جیهان گۆڕاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group