گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەفغانستانەوە گەیشتە 950 كەس

22/06/2022 جیهان

نەوا
دەستەی ئیدارەدانی كارەساتەكان لە ئەفغانستان ئاشكرای كرد، بەهۆی ئەو بومەلەرزەی لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی داوە، 950 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 600 كەسیش بریندارن.
دەستەكە رایگەیاندووە، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەو وڵاتەوە گەیشتووەتە 950 كەس هەروەها زیاتر لە 600 كەسیش بریندارن، بەهۆی بارانبارینیشەوە پرۆسەی رزگاركردنەكان كێشەی بۆ دروست بووە.
بەپێی زانیاریە رۆژنامەوانیەكان، زۆرینەی قوربانییەكان لە ولایەتی "بكتیكا"ن كە زیانی زۆری پێگەیشتووە، هەروەها زیاتر لە 90 ماڵ رووخاون و ناوچەكەش شاخاوی و سەختە و گواستنەوەی بریندارەكان بە هەلیكۆپتەر ئەنجام دەدرێت.
بەپێی زانیارییەكانی دەستەكانی بومەلەرزەزانیگوڕی بومەلەرزەكە 6.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵاتی 51 كیلۆمەتر روویداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group