ئێران: 7 وڵات لە كوشتنی قاسم سولەیمانیدا بەشدار بوون

25/06/2022 جیهان

نەوا-
كازم غەریب ئابادی ئەمینداری لیژنەی مافەكامی مرۆڤ لە ئێران ئاشكرای كرد، 7 وڵات لە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران بەشدارییان كردووە.
ئابادی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، 7 وڵات بەشدار بوون لە كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەوانەی بەشدارییان كردووە لە وڵاتەكانی بەریتانیا و ئەمریكا و ئەڵمانیا و ئەردەن و چەند وڵاتێكی تر دیاری كراون و پێویستە تێوەگلاوان دادگایی بكرێن.
وتوشیەتی، مادام بڕیارێكی جدی لە وڵاتانی خۆرئاوا نییە بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر كە لای ئەوان تەنها قسەیە، هیچ دەستكەوتێك سەبارەت بە تیرۆر كردنی سولەیمانی بەدەستنایەت.
سەبارەت بە لێكۆڵینەوەكان باسی لەوە كردووە، لەسەر 3 ئاست كاری لەسەر دەكرێت، یەكیان لە دادگا عیراقییەكان و دووەمیان دادگای ئێرانی و سێیەمیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەگەڵ عیراق گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن بۆ دروستكردنی لیژنەیەك تاوەكو پەلە بكرێت لەو مەلەفەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group