فریادڕەسی كۆچبەران و پاڵەوانی راستەقینەی ناو دەریای ناوەڕاست

07/07/2022 هەمەڕەنگ

رۆژنامەنوس و وێنەگر میشێل بۆنیل چیرۆكی رزگاركردنی ژمارەیەك كۆچبەر دەگێڕێتەوە كە لە دەریای ناوەڕاست بەلەمەكەیان ژێرئاو كەوت.
 میشێل بۆنیل دەڵێت: لە رۆژی 27-6 لەلایەن ژمارەیەك كۆچبەرەوە ئاگاداركراینەوە كە بەلەمەكەیان لە حاڵەتی ژێرئاوكەوتندایە، دەمانزانی بەخێرایی گەیشتن ئەستەمە، بەڵام بەماوەی دوو كاتژمێر كاپتن جیۆ بارنتیس توانی بگاتە شوێنی روداوەكە، هاوڕێكانم دەیانویست بەدوربین ئەو كەسانە ببینن كە كەوتونەتە ناو ئاوەكەوە تا شوێنەكەی بەوردی دەستنیشان بكەن، بەڵام تیشكی خۆر كە بەرەو رومانبوو رێگەی بینینی نەدەدان، دواتر لەدورەوە توانرا شوێنەكە دەستنیشان بكرێت، كە نزیكبوینەوە بەشێكی پارچە بەلەمەكەمان بینی تێبینیمانكرد لەدوو بەش پێكهاتبوو تەختەو پلاستیك ئەمە هۆكاری تێكشكاندنی بو، هاوڕێكانم وتیان رزگاركردن زۆر قورسە، بەڵام هەرچۆنێك بوو 71 كەس رزگار كران و كۆچبەرەكانیش وتیان نزیكەی 30 كەسیان لێ خنكاوە.
میشێل دەیگێڕێتەوە، لەسەرەتا كە گەیشتین هێلەگی رزگاركردنمان فڕێدا بۆئەوانەی دیاربون تا زۆرترینیان رزگار بكەین، پاش كەمێك سێ كەسی ترمان بینی كاتێك نزیكبوینەوە لێیان دوو پیاو و ژنێك بون خۆیان بە پارچەیەكی تەختەوە هەڵواسیبوو لەناكاو چاومانكەوت بە منداڵێك كە لەسەر شانی یەكێك لە كۆچبەرەكانەوەیە.
ئەو رۆژنامەنوسە وتویەتی: ئێمە نەماندەتوانی نزیكبینەوە تا شەپۆلی بەلەمەكەی ئێمە ژیانیان نەخاتە مەترسیەوە ئەوان تەنها دەستیان بە پارچەیەكی تەختەوە بوو، دەستماكرد بە رزگاركردنی منداڵەكە كە تەمەنی چوار مانگ بوو، بەڵام نەیدەتوانی هەناسە بدات، یەكێك لە هاوڕێكانم كێشای بەپشتیدا تا دڵی بكەوێتەوە كار لەماوەی چەند چركەیەكی كەمدا منداڵەكە هۆشیهاتەوەو دەستیكرد بە گریان.
میشێل لە پرسیارێكی تردا وتویەتی: رزگاركردن زۆر سەختبوو دەبوو زوتر ئەوانە رزگاربكەین كە ژیانیان وەك منداڵەكە لە مەترسیدا بوو، ئەومان لای پزیشك داناو رۆیشتین بەدەم سێ كەسی ترەوە تا رزگارمانكردن، ئەو پیاوەی منداڵەكەی لەسەر شانبوو باوكی نەبوو گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ بوو یەكێك بو لەوانەی مەلەوانی زانیوە دەیان كەسی رزگاركرد، هاوكاریكردون تا دەست بە پارچەی بەلەمەكانەوە بگرن، ئەو یەكەم كەس دایكی منداڵەكەی رزگار كردوەو پارچەیەكی تەختەكەی بۆ بردبون و منداڵەكەی خستبوە سەرشانی، بەڕاستی ئەو گەنجە فریادڕەس و پاڵەوانی راستەقینەبوو.
میشێل دەڵێت: دوای كاتژمێر 6ی ئێوارە رزگاركردن كۆتاییهات، چونكە خۆرئاوا بوو نەماندەتوانی هیچ ببینین دەمانزانی كە بەتاریكی ناتوانین كەس بدۆزینەوە، تەنها تەرمێك كە دۆزیمانەوە ژنێك بوو، ئێستا منداڵەكەوە دایكی تەندروستیان باشە لەنەخۆشخانەن ئەوانی تریش  هەمویان لە بەندەری تارانتۆ لە باشوری ئیتاڵیان.

 

 

 

 

 

 

 

 



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group