نوری مالكی هۆشداری دەداتە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی

01/08/2022 عێراق

نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا پەیامێكی ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد كردو هۆشداریدا لە نزیكبونەوەیان لە ناوچەی سەوز.
لەو پەیامە دەنگیەدا نوری مالكی سوپاسی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردوە كە بەدەنگ داواكاریی لیژنەی ئامادەكاری چوارچێوەی هەماهەنگیەوە چون و خۆپیشاندانیان كردوە، هەروەها رایگەیاندوە، داواتان لێدەكەم هەوڵی پەڕینەوەی پردی هەڵواسراو مەدەن و نزیك مەبنەوە لەناوچەی سەوزو لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان پێكدادان مەكەن.
راشیگەیاندوە، ئامانجی خۆپیشاندانەكە چەسپاندنی دەوڵەتی دامەزراوەیی و سیستم و بەرگرییە لە شەرعیەت و شكۆدا ناكرێت ئێوە پێچەوانەی دەستور بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group