یۆنامی: ئێستا گۆڕینی وشە بۆ كردەوە زۆر گرنگە

03/08/2022 عێراق

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاری عیراق (یۆنامی) پێشوازی لە داواكارییەكانی  دەستكردن بە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق بڵاویكردۆتەوە، لەچەند مانگ و هەفتەی رابردودا یۆنامی بەردەوام داوای دیالۆگی كردوە وەك كاریگەرترین رێگە بۆ دەربازبون لە قەیرانی سیاسی درێژخایەن.
راشیگەیاندوە، دیالۆگ لەنێوان هەموو لایەنەكانی عیراقدا ئێستا لەجاران بەپەلە ترە، چونكە روداوەكانی ئەم دواییە مەترسی خێرای پەرەسەندنی لەم كەشوهەوای سیاسیە ئاڵۆزەدا نیشانداوە، لەكاتێكدا حزبەكان جەخت لەسەر گرنگی بنەمای دیموكراسی وەك پابەندبون بە دەستورو رێزگرتن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكەنەوە، بەڵام ئەمانە تادێت رەوچاو ناكرێت شكستهێنان لە پێشكەوتن كاریگەریی نەرێنی رونی لەسەر متمانەی گشتی هەبوە.
یۆنامی ئاماژەشیكردوە، هیچ حزب و  گروپێك ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بكات كە قەیرانەكە ئەوانی تێدا نییەو كاریگەریان لەسەر نییە، پێویستی دۆزینەوەی چارەسەر لە رێگەی دیالۆگێكی گشتگیرەوە رونە لەنەبونی دیالۆگدا، دەوڵەتی عیراق بەردەوام لەژێر كاریگەریی زاڵبونی بەرژەوەندیە كێبڕكێكارەكان دەمێنێتەوە كە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاترو خەڵك باجەكەی دەدەن. 
یۆنامی راشیگەیاندوە، پێشوازی لە بانگەوازەكانی ئەم دواییە بۆ گفتوگۆی نیشتمانی دەكەین دەستخۆشی لە دەربڕینی لایەنە سیاسییەكان دەكەین كە بەبێ دواكەوتن پابەندبن چالاكانە بەشداری بكەن و لەسەر چارەسەرەكان رێكبكەون، ئێستا گۆڕینی وشە بۆ كردەوە زۆر گرنگە عیراق روبەروی لیستێكی بەرفراوانی پرسە ناوخۆییە هەڵپەسێردراوەكان بۆتەوەو زۆر پێویستی بە چاكسازی ئابوری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گشتگیر هەیە، كاتی ئەوە هاتوە لایەنە سیاسییەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و لە بەرژەوەندی نەتەوەیی كاربكەن و نەتەوەیەكگرتوەكان هەمیشە ئامادەیە بۆ پشتگیریكردن و هاوكاریكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group