نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە كۆچی كشتوكاڵی لە 3 پارێزگای عیراق دەدات

10/08/2022 عێراق

نەوا-
نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لەوەی، بەهۆی وشكەساڵییەوە نیوەی دانیشتوانی پارێزگاكانی بەسرە و زیقار و میسان وازیان لە كشتوكاڵ هێناوە یاخود بیر لە وازهێنان دەكەنەوە.
نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی كۆچ و شوێن و گۆڕانكاری ژینگەیی لە عیراق دانیشتوانی پارێزگاكانی بەسرە و میسان و زیقار كە باشوری عیراق پێكدەهێنن گەورەترین كۆچی ناوخۆیان بەخۆیانەوە بینیوە لەماوەی 10 ساڵی رابردودا.
ئەوەش هاتووە، هۆكاری ئەوەش لە بنەڕەتدا بۆ كەمی ئاو و پیسبوون و بەخوێبوونی خاك لە هەندێك لە گوندەكان دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی لە پارێزگای زیقار، كە نزیكەی نیوەی دانیشتوانەكەی كۆچیان كردووە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، تەنها بەهۆی كەمی ئاوەوە 15 هەزار حاڵەتی كۆچی نوێ لە ساڵی 2019 تۆمار كراون لەو سێ‌ پارێزگایە، هەروەها لە تشرینی یەكەمی 2021دا ژمارەی ئەو حاڵەتانەی كۆچ كە تۆمار كراون لە باشوری عیراق بەهۆی وشكەساڵییەوە 12 هەزار و 348 حاڵەت بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group