لۆكاشینكۆ: جیهان مێشكی لەدەستداوە و مەترسی جەنگی ئەتۆمی هەیە

18/09/2022 جیهان

نەوا-
ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوسیا هۆشداری دەدات لەوەی، كە مرۆڤایەتی لە لێواری چوونە ناو كێشمەكێشی ئەتۆمیدایە و پێی وایە، جیهان مێشكی لەدەستداوە.
لۆكاشینكۆ لە مونتەدای نیشتمانی بەهۆی رۆژی یەكگرتوویی نیشتمانی لە بیلاڕوسیا لە وتەیەكدا وتی، جیهان مێشكی لەدەستداوە، تەنانەت خەڵكی ئاسایی و ئەوانەشی لە سیاسەتەوە دوورن دەپرسن ئەم هەموو شتە چۆن كۆتایی دێت.
رونیشیكردووەتەوە، بۆ یەكەمجار لە دوای جەنگی ساردەوە مرۆڤایەتی خۆی لە لێواری كێشمەكێشی ئەتۆمیدا دەبینێتەوە، تەنها تەمەڵەكان بەراوردیان لەنێوان رووداوەكانی سەدەی 19 و سەرەتاكانی سەدەی بیستدا لەگەڵ ئەمڕۆدا نەكردووە.
سەرۆكی بیلاڕوسیا جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەمووان بیریانە كە چۆن ئیمبراتۆریەتە گەورەكان خواستی رێكەوتنیان نەبوو، داگیركاری ناپلیۆن و دوو جەنگی جیهانی و دەیان كێشمەكێشی ناوخۆیی رویاندا و سەدان ملیۆن كوژراویان لێكەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group