جۆ بایدن كۆتایی هاتنی پەتای كۆرۆنای لە ئەمریكا راگەیاند

19/09/2022 جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كۆتایی هاتنی پەتای كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند.
جۆ بایدن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵا تۆڕی "سی بی ئێس"ی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەداوە، پەتای كۆرۆنا كۆتایی هات، تاوەكو ئێستا كێشەمان لەگەڵ كۆرۆنا ماوە و كاری زۆر دەكەین لەو مەلەفەدا، بەڵام پەتاكە كۆتایی هاتووە.
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەگەر تێبینی بكەن كەس كەمامە نابەستێت، دەردەكەوێت كە هەمووان لە حاڵەتێكی زۆرباشدان، بۆیە پێی وایە كە بارودۆخەكە دەگۆڕدرێت.
لە ئێستادا ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدانی رۆژانەی كۆرۆنا لە ئەمریكا بە شێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كردووە، بەشێوەیەك رۆژی یەكشەممە تەنها 7 هەزار و 65 توشبوو و 7 گیانلەدەستدان تۆمار كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group