كازمی سەرجەم بڕیاری كابینەكانی پێشوی راگرت

19/09/2022 عێراق

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەی رێكخراوی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانی ئەمریكا دەكات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كۆبۆوەو  پاش كۆبونەوەكە حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، مستەفا كازمی بەمەبەستی بەشداریكردن لە 77هەمین كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەرەو ئەمریكا بەڕێدەكەوێت.
راشیگەیاند: لەو سەردانەدا كازمی چاویدەكەوێت بە لێپرسراوە باڵاكانی ئەو وڵاتەو بەشداری لە كۆبونەوەكەدا دەكات كە پێگەی عیراق لە نێودەوڵەتیدا دوپاتدەكاتەوە.
نازم وتیشی: حكومەتی عیراق سەركەوتو بوە لە دۆسیەی پەیوەندیە دەرەكییەكان و سەركەوتن بەسەر قەیرانە ناوخۆییەكاندا، ئەم سەردانەش یەكێكە لە هەوڵە دیپلۆماسیەكانی عیراق لەو روەوە.
حەسەن نازم لەبەشێكی تردا باسی لە بڕیارەكانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كردو وتی: سەرجەم ئەو بڕیارانەی راگرت كە بەهۆی بارودۆخی نەخوازراوەوە دراون لە كابینەكانی پێشوداو پەیوەندیدارن بە پرۆژەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group