گۆتێرێس: پاڵپشتی چارەسەری ئاشتیانەی ئازەربایجان و ئەرمینیاین

20/09/2022 جیهان

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: پاڵپشتی لەو هەوڵانە دەكەن كە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانەن بۆ گرژییەكانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.
ئەم وتەیەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان جەیهون بایرامۆڤ هات لە بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك.
ستیفان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆبونەوەكەدا هاریكارییەكانی نێوان نەتەوە یەكگرتوەكان و ئازەربایجان تاوتوێكراون، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سەر سنوری نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان ئاڵوگۆڕ كردوە، گۆتیرێس ئومێدی كردوە كە ئاگربەستی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوام بێت و نەتەوە یەكگرتوەكان پاڵپشتی لەو هەوڵانە دەكات كە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group