ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی نەوتی شێخان بەرزكرایەوە

22/09/2022

كۆمپانیایەكی بەریتانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەیەكی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە 45 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت لەگەڵ شاندێكی وەزارەت سەردانی كێڵگەی نەوتی شێخانی كرد كە لەلایەن كۆمپانیای گوڵف كیستۆنی بەریتانی بەڕێوە دەبرێت. 
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەیەكدا وەزیری سامانە سروشتییەكان دەستخۆشی لە كۆمپانیاكە كردوە كە ئاستی بەرهەمهێنانی گەیاندۆتە 45 هەزار بەرمیل لە رۆژێكداو داواشی لێكردون ئاستی بەرهەمهێنان بەرزتر بكاتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group