رۆژانە خواردنەوەی 4 كوپ چا لە شەكرە دەتپارێزێت

24/09/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس بەشدارییان تێدا كردووە، خواردنەوەی 4 كوپ چا رۆژانە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری 2.
بەپێی توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری "دیابێتۆلۆجیا" بڵاوكراوەتەوە، مرۆڤ دەتوانێت لە رێگەی پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراك و وەرزش كردن، بەتایبەتی تەركیز خستنە سەر خواردنی سروشتی، خۆی لە نەخۆشی شەكرە بپارێزێت، بەتایبەتی لە رێگەی هەندێك میوە و سەوزەی كاریگەرەوە.
ئەوەش هاتووە، بەڵام ئەوەی كە پێویستە لەو سیستمەدا لە چادا هەیە، ئەوەش بەپێی ئەنجامێك كە لە پێداچوونەوە بە 19 توێژینەوەدا وەرگیراوە كە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس تێیدا بەشدار بوون، بەپێی ئەو ئەنجامەش رۆژانە خواردنەوەی 4 كوپ چا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری 2 بە رێژەی 17% كەمدەكاتەوە، لەكاتێكدا ئەوانەی كە رۆژانە یەك بۆ 3 كوپ چا دەخۆنەوە 4% مەترسییان لەسەر كەمدەبێتەوە، بۆیە رێژەی پێویست بۆ دەستخستنی ئەو ماددانەی پێویستن 4 كوپە.
توێژینەوەكە باس لەوەش دەكات، هۆكاری ئەوەش بەهۆی ئەو پێكهاتانەوەیە لە چادا كە دژی شێرپەنجە و هەوكردنن هەروەها دژە ئۆكسیدەكانی ناوی، سەرەڕای ئەوەش چا كاریگەری ئیجابی دەروونی لەسەر جەستە هەیە، چونكە هاوكارە لە ئارامكردنەوەی مێشك و دروستكردنی هەستێكی ئارام لای ئەوانەی دەیخۆنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group