كاتی دابەشكردنی موچەی مانگی 9 ئاشكرا كرا

24/09/2022

نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد، دوای تەواوكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب، دەست دەكەن بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلول.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی سابەرەت بە موچەی مانگی 9 بە میدیای بزوتنەوەی گۆڕانی وتووە، دابەشكردنی موچە پەیوەستە بە تەواو كردنی دابەشكردنی موچەی مانگی 8، كە لەم هەفتەیەدا كۆتایی پێدێت.
وتوشیەتی، دابەشكردنی موچەی مانگی 9 دەكەوێتە سەرەتای مانگی 10 و ئێستا داهاتی نەوت نزیكەی 500 ملیۆن دۆلارە كە ئەو پارەیە لە مانگەكانی 3 و 4 زیاترە كە 380 ملیۆن دۆلار دابین كراوە.
سەبارەت بە هۆكاری ئەوەی دابەش كردنی موچە كەوتووەتە سەری مانگ لەكاتێكدا دەبوو هەموو 25ی مانگێك دەستپێبكات، بەپێی وتەی هەمان سەرچاوە، هۆكاری ئەوەی كە سیاسەتی وەزارەتی دارایی بەو شێوەیەیە، ئەوەیە ئەو چەند رۆژە كە جیاوازی هەیە بۆ كۆكردنەوەی داهاتی سلێمانییە، جەختی لەوەش كردووەتەوە كە مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیكەی 100 ملیار دینار كورتهێنان هەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group