زیاتر لە 5 هەزار سەربازی روسی گەمارۆ دران

01/10/2022 جیهان

نەوا-
هێزەكانی روسیا دەچنە ناوچەی لیمانی سەر بە شاری دۆنێتسكی ئۆكرانیاوەو لەلایەن هێزەكانی ئەو وڵاتەوە گەمارۆ دەدرێن.
لەوبارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردوەتەوە، هێزەكانی ئۆكرانیا لەشاری لیمان توانیویانە زیاتر لە 5 هەزار سەربازی روسیا گەمارۆ بدەن، بەڵام وەزارەتی بەرگری روسیا بەجۆرێكی تر باسی ئەو گەمارۆدانەی كردوە.
هەروەها وەزارەتی بەرگری روسیا كە لەزاری رەمەزان كادیرۆڤ سەركردەی چیچانی بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندوە،  هێزەكانیان لە لیمان كشێنراونەتەوە بۆ ناوچەیەكی ئارام  بەهۆی دروستبونی مەترسی گەمارۆدانیان.
لەلایەكی ترەوە سێرگی چێرێڤاتی وتەبێژی هێزەكانی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا رایگەیاند: نزیكەی 5 هەزارو 500 سەربازی روسیایان لەو شارە گەمارۆ داوە.
جێی ئاماژەیە ناوچەی لیمان كە سەر بە شاری دۆنێتسكیە رۆژێك لەمەوبەر روسیا ئەو شارەی ئۆكرانیای بە بەشێك  لە وڵاتەكەی راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group