ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین بلیتی مۆندیالی قەتەریان كڕیوە

18/10/2022 وەرزش

نەوا
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "فیفا" ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا نزیكەی 3 ملیۆن بلیتی مۆندیالی ئەمساڵ فرۆشراوە و هاوڵاتیانی قەتەر لە پێشەوەی ریزبەندی ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین بلیتیان كڕیوە.
كۆڵن سمیس سەرۆكی جێبەجێكاری كارەكانی جامی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، نزیكەی 3 ملیۆن بلیتی یاریەكانی جامی جیهانییان فرۆشتووە ئەویش بە هاوڵاتیانی سەرجەم ناوچەكانی جیهان، وەك وڵاتانی عەرەبی و هەردوو كیشوەری ئەمریكا و كیشوەری ئەوروپا.
رونیشیكردووەتەوە، بلیتی زیاتر بەردەستە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بیكڕن، ئەویش بە چوونە ناو ماڵپەڕە تایبەتەكانی فرۆشتنی بلیت، بۆ هەموو ئەوانەی خوازریان بلیت دابین دەكەن.
سەبارەت بەو وڵاتانەی زۆرترین بلیتی یاریەكانی مۆندیالیان كڕیوە باسی لەوە كردووە، بەپێی ریزبەندییەكە قەتەر لە ریزبەندی یەكەمدایە و دواتر، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سعودیە، ئینگلتەرا، مەكسیك، ئیمارات، ئەرجەنتین، فەرەنسا، بەڕازیل و ئەڵمانیا دەبینرێن.
سمیس وتوشیەتی، یەكەم هەڵبژاردە كە دەگاتە دەوحەی پایتەختی قەتەر هەڵبژاردەی ژاپۆنە و رۆژی 7ی نۆڤەمبەر دەگات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group