زانایانی ئەڵمانی: كۆرۆنا 99.9% دروستكراوە

24/10/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، ژمارەیەك زانای ئەڵمانی جەخت لەوە دەكەنەوە كە 99.9% ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەدا دروست كراوە و دەستكاری كراوە.
لەو بارەیەوە ڤالەنتین پرۆتیل یەكێك لە بەشداربووانی توێژینەوەكە كە دكتۆرای لە زانستی بەرگری جەستەدا هەیە بە كەناڵی NTVی ئەڵمانی وتووە، ئەو ئەنجامەی دەستیان كەوتووە ئەوە دەسەلمێنێت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا 99.9% لە تاقیگەدا دروست كراوە و گۆڕدراوە، بۆیە بڕوایان وایە ڤایرۆسەكە بە ئەنقەست دەستكاری كراوە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو شێوازانەی لە دروستكردنی ڤایرۆسەكەدا بەكارهێنراون هەمان ئەو رێگایانەن كە لە تاقیگەكانی تایبەت بە دروستكردنی ڤایرۆسی بەكاردەهێنرێن، رۆژانە ئەو رێگایانە لەكارەكەیدا بەكاردەهێنێت بەڵام ئەوان بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینە پرۆتینییەكان بەكاری دەهێنن، بەهیچ شێوەیەك زیانی نییە و بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی بەرگری جەستە بەكاری دەهێنن.
پرۆتیل جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە بۆهێڵی ڤایرۆسی سروشتی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی بەناوچەكاندا دابەش دەبن، بەڵام ڤایرۆسی دەستكرد شێوازێكی دیاری كراویان هەیە، بەهەمان شێوە كۆرۆناش شێوازێكی دیاری كراوی هەیە كە لە ڤایرۆسەكانی تری هاوشێوەی خۆی ناچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group