جوڵە ئەوروپییەكان بۆ دورخستنەوەی ئێران لە جامی جیهانی و دانانی ئیتاڵیا دەستیان پێكرد

27/10/2022 وەرزش

نەوا
جوڵە ئەوروپییەكان بۆ دورخستنەوەی ئێران لە جامی جیهانی 2022 لە وڵاتی قەتەر و بەشداری كردنی ئیتاڵیا دەستیان پێكردووە و لەو بارەیەوە باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ سەرۆكی فیفا كۆبووەوە.
رۆژنامەی "لا ریپەبلیكا"ی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵا "جیانی ئیڤانتینۆ" سەرۆكی یەكێتی تۆی پێی جیهانی "فیفا" كۆبووەتەوە و گفوگۆیان لەبارەی ئەگەری دەركردنی ئێران لە جامی جیهانی 2022 و بەشداری كردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەبری ئێران تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان بوون.
ئەوەش هاتووە، باڵیۆزی ئیتاڵیا جەختی لەوە كردووەتەوە كە لەشەڕی دژی ئۆكرانیادا ئێران پاڵپشتی سەرەكی روسیایە و پارە و چەكی دەداتێ‌ و هەڵوێستی ئێران لەو بارەیەوە روون و ئاشكرایە، بۆیە داوا دەكەن لەبری هەڵبژاردەی ئێران، ئیتاڵیا بەشداری مۆندیالی قەتەر بكات.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی "فوتبۆڵ ئیتاڵیا" بڵاویكردووەتەوە، پاولۆ زامبۆلی باڵیۆزی هەمیشەیی دۆمۆنیكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان نامەیەكی بۆ سەرۆكی فیفا ناردووە و تێیدا ئەو هۆكارانەی رونكردووەتەوە كە پێویستە هەڵبژاردەی ئێران بگۆڕدرێت بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group