پیاوێك بە فێڵ 122 ملیۆن دۆلار لە فەیسبووك و گۆگڵ دەدزێت

03/11/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
پیاوێك لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015 توانیویەتی بڕی 122 ملیۆن دۆلار لەهەردوو كۆمپانیای زەبەلاحی تەكنەلۆژی، فەیسبووك و گۆگڵ بدزێت، بەڵام پێی زانراوە و دادگا سزای 60 ساڵ زیندانی بۆ بڕیەوە.
میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، پیاوێكی لیتوانی بەناوی "ئیڤاڵداس ریماسوسكاك" توانیویەتی بە فێڵ و لە رێگەی ساختەكردنی وەسڵی كاڵاوە بڕی 99 ملیۆن دۆلار لە فەیسبووك و 23 ملیۆن دۆلار لە گۆگڵ بدزێت.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو دوو كۆمپانیایە بەهیچ شێویەك داوای ئەو كاڵایانەیان نەكردووە كە وەسڵەكانی ساختەكراون، بەڵام توانیویەتی بانك رازی بكات كە ئەو وەسڵانە شەرعین و ساختەنین.
بەپێی راپۆرتەكان، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە هیچ بەرپرسێكی ئەو كۆمپانیایانە وردبینییان بۆ ئەو وەسڵانە نەكردووە و تەنها پارەیان ناردووە، ئیڤاڵداس لەكاتی دادگایی كردنی دانیناوە بە دزییەكەیدا و لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ماوەی 60 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەو پیاوە لیتوانییە لە وڵاتی لاتیڤیا كۆمپانیایەكی دروست كردووە وەك هاوبەشی گۆگڵ و فەیسبووك ناساندویەتی، سەرجەم پارەكەشی لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015 دزیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group