پیسبونی كەشوهەوا تەمەنی هەنگەكانی بۆ نیوە كەمكردۆتەوە

15/11/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەیەك دەریدەخات  لەماوەی 50 ساڵی رابردودا تەمەنی هەنگەكان %50 كەمیكردوە، لە چەندین شوێنیش بەهۆی كاریگەری ژینگەیی شانەی هەنگەكان لەناوچون.
گۆڤاری سایەنس ئەلێرت بڵاویكردۆتەوە، توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە تەمەنی هەنگی پێگەیشتو لە ماوەی 50 ساڵی رابردودا نزیكەی %50  بچوك بوەتەوە، هەروەها  (لیستی سوری ئەوروپی بۆ هەنگەكان) باس لەوە دەكات كە نزیكەی 1 لە 10 جۆری هەنگە كێوییەكان روبەڕوی لەناوچون بونەتەوە. 
هەرلەوبارەیەوە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش بڵاویكردەوە، لەگەڵ ئاڵۆزبونی كاریگەرییە زیانبەخشەكانی كەشوهەوا لە سەرانسەری جیهان، هەنگەكان بونەتە یەكێك لە مێروە زیانلێكەوتوەكان، لەنێوان ساڵەكانی (2018- 2019)، %40ی شانەكانی هەنگی ئەمریكا لەناوچون ئەمەش زۆرترین زیانی زستانە لەماوەی زیاتر لە 10 ساڵدا كە لێیداون.
هەروەها وڵاتانی كەنەدا، ئوسترالیا، بەلجیكا، فەرەنسا، هۆڵەندا، یۆنان، ئیتاڵیا، پورتوگال، ئیسپانیا، سویسرا، ئەڵمانیا، فینلاند و پۆڵەندا رێژەی نائاسایی بەرزی لەناوچونی شانەی هەنگیان راگەیاندوە، لە زستانی ساڵانی (2012-2013 ) لەبەریتانیا، %29ی شانە هەنگەكان لەناوچون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group