ئەردۆغان باسی ئەحمەد كایا دەكات

17/11/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پێشنیازی كردوە روفاتی هونەرمەندی كۆچكردو ئەحمەد كایا لە فەرەنساوە بگەڕٍێنرێتەوە بۆ توركیا، بەڵام تاوەكو ئێستا خێزانەكەی رەزامەندیان دەرنەبڕیوە.
سەرۆك كۆماری توركیا لە وەڵامێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە لوتكەی سەركردەكانی گروپی 20 رایگەیاند، پێشنیازی ئەوەمكردوە روفاتی كایای كۆچكردو بۆ وڵاتی توركیا بگەڕێنرێتەوە، دەستپێشخەری بۆ خێزانەكەی هێشتا لەسەر مێزەو ئەگەر بیانەوێت دەتوانین بیگەڕێنینەوە، بەڵام تاوەكو رەزامەند نەبون.
باسی لەوەشكردوە، كاتێك كایا لە زیندان بوو ئەوكاتەشی سزادرا سەردانم كرد، رەخنەش لە كەسایەتییە ناودارەكان دەگرم كاتێك لە ساڵی 1999 لە ئاهەنگی ساڵانەی خەڵاتی مۆسیقا نەیانهێشت بە زمانی كوردی گۆرانی بڵێت و رێگریان لێكرد.
ئەحمەد كایا هونەرمەندێكی بەناوبانگی كوردە، لە مەراسیمێكی خەڵاتكردندا بەشداریی كردو بەهۆی ئەوەی نیازی ئەوەی هەبو بە زمانی كوردی گۆرانی بڵێت  روبەڕووی ناڕەزایەتی بۆوەو  دواتر سكاڵایەكی یاسایی لەسەر تۆماركراو ناچاریكرد وڵاتی توركیا  بەجێبهێڵێت و لە فەرەنسا نیشتەجێ بێت، لە 16ی تشرینی دووەمی 2000 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دواییكردوەو لە گۆڕستانی (پێرێ لاشایز) لە پاریس بە خاك سپێردراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group