توركیا.. 51 كۆچبەر رزگار كران

19/11/2022 جیهان

نەوا-
لە قەزایەكی سەر بە پارێزگای چاناككا لە رۆژئاوای توركیا، 51 كۆچبەری نایاسایی رزگاركران كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنورە ئاوییەكانی توركیا كرابون.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، راداری گەڕۆكی فەرماندەیی گروپی مارمارای رۆژئاوای ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا لە كەناراوەكانی ئایڤاجك بەلەمێكی لاستیكی بەدیكرد كە كۆچبەرانی نایاسایی تێدا بو.
ئاماژەشیكردوە، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان هەڵمەتێكیان دەستپێكردو 51 كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد كە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە بۆ سنورە ئاوییەكانی توركیا كرابون، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان كۆچبەران رادەستی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی قەزای ئایڤاجك كرانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group