سودانی و مالكی بنبڕكردنی گەندەڵی تاوتوێ دەكەن

20/11/2022 عێراق

نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبۆوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیكردوە لە نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساو گفتوگۆیان كردوە لەبارەی رەوشی عیراق بەگشتی لە روە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكەیەوە.
ئاماژەشكراوە، مالكی و سودانی تەئكیدیان لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی حكومەت و جێبەجێكردنی پرۆگرامە وزارییەكەی كردۆتەوە، هەروەها باسیان لە میكانزمێكی نوێ لەبارەی باشكردنی كارەكانی حكومەت و پەرەپێدانی سیاسەتەكانی لەبنبڕكردنی گەندەڵی و كاراكردنی ئەو فاكتەرانەی ئابوری بەهێز دەكەن كردوە، هاوكات پشتیوانیكردنی ئەو چینانەی كۆمەڵگا كە پشتگوێخراون تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەیان بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group