فیفا: نزیكەی 3 ملیۆن بلیت فرۆشراوە

21/11/2022 وەرزش

نەوا
یەكێتی تۆی پێی جیهانی "فیفا" ئاشكرای كرد، نزیكەی 3 ملیۆن بلیتیان بۆ یاریەكانی مۆندیالی قەتەر فرۆشتووە، داهاتی ئەم مۆندیالە ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری وتەبێژی فیفاوە بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو رۆژی دەستپێكردنی مۆندیال 2 ملیۆن و 950 هەزار بلیت فرۆشراون، "قەتەر، سعودیە، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، مەكسیك، بەریتانیا، ئیمارات، ئەرجەنتین، فەرەنسا، هیندستان و بەڕازیل" لە دیارترین ئەو وڵاتانە كە زۆرترین بلیتیان كڕیوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە مۆندیالی پێشوو كە ساڵی 2018 لە روسیا بەڕێوەچوو، بڕی 2 ملیۆن و 400 هەزار بلیت فرۆشرابوون.
لای خۆشیەوە جانی ئیڤانتینۆ سەرۆكی فیفا ئەوەی ئاشكرا كردووە، داهاتی فیفا لە مۆندیالی قەتەر ژمارەی پێوانەیی شكاندووە كە بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و لەچاو مۆندیالی پێشوو یەك ملیار دۆلار زیادی كردووە، بەڵام تێچوو نزیكەی 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ گەشەپێدانی تۆپی پێ خەرجی دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group