نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو پرسی سەروەریی عیراق تاوتوێ دەكات.
رۆژی سێشەممە 22-11 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو گفتوگۆ دەكات دەربارەی پاراستنی سەروەریی عیراق.
بەپێی كارنامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبونەوەكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەكرێت و داخراو دەبێت تەنها ئەو پرسە تاوتوێ دەكەن.
چەند ساڵێكە توركیا بە بیانوی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاسمان و سنورەكانی هەرێمی كوردستانی بەزاندوەو بەبەردەوامی بۆردومانی ناوچە سنوریەكان دەكات و ماوەیەكیشە كۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەك و درۆن بۆردومانی سەختی ناوچەكانی سەر بەپارێزگاكانی هەولێرو سلێمانی دەكات و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی وڵاتەكەی بۆردومان دەكات، بەوهۆیەشەوە چەندین قوربانی لێكەوتۆتەوە.