ئەو 500 كۆچبەرەی رزگار كران كوردیان تێدا نییە

23/11/2022 جیهان

نەوا
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرای كرد، ئەو 500 كۆچبەرەی لە كەنارەكانی یۆنان لە بەلەمێكدا رزگار كران، كوردیان تێدا نییە و خەڵكی میسر و سوریان.
شێخ حسێن حەمە یاڵح نوێنەری دەزگای لوتكە رایگەیاندووە، دوای ئاگادار كردنەوەیان لە ڕزگار كردنی بەلەمێكی كۆچبەران كە بەهۆی خراپی كەش و هەواوە لە دورگەی كریتی كەوتبووە مەترسیەوە، دەستیان كرد بە بەدواداچونەكانیان .
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا بووە كە خەڵكی سوریا و میسرن و لە وڵاتی لیبیاوە بە رێكەوتون بۆ ئیتاڵیا، بەڵام لە درێژەی گەشتەكەیاندا دوچاری مەترسی بونەتەوە.
بەلەمێك بە 500 كۆچبەرەوە لە كەنارەكانی یۆنان دەكەوێتە مەترسییەوە، بەهۆی سەختی بارودۆخەكەوە یۆنان داوا لە هێزێكی ئەمریكی دەكات كە لە دورگەیەكی یۆنان جێگیر كراون و ئەو هێزەش كۆچبەرەكان رزگار دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group